چی بوو پێش هێستی تاریخ؟ بنچینەی مەندیانی ئەنسان. | Kurzgesagt

🎁Amazon Prime 📖Kindle Unlimited 🎧Audible Plus 🎵Amazon Music Unlimited 🌿iHerb 💰Binance

ڤیدیۆ

وەرگرتن

ئەو جیهانەی لێیدەژین وادیاردەکەوێ ئاساییە،نۆرمالە

وا هەستدەکەین هەر لە سەرەتاوە مرۆڤ بەم شێوەیە ژیاوە و لە داهاتووش هەر بەم شێوەیە دەژی

لە ڕاستیدا وانیە

لە هیچ کاتێک لە مێژوودا مرۆڤ لە جیهانێکی پێشکەوتوو نەژیاوە وەک ئەمرۆ

جیهانێک خۆشی و ئیسراحەتی بۆ دابینکردووین وای لێکردووین شەڕ بۆ مانەوەمان لەبیرکەین

خۆراک، خانوو، ئاسایش - حسابمان بۆ هەبوونی هەموو ئەمانە کردووە

بەڵام ئێمە کەمینەیەکی تایبەتی کەمین; بۆ ماوەی ٩٩.٩٩% مێژووی مرۆڤایەتی ژیان بەتەوای جیاواز بوو.

وە شتێک بوونی نیە بەناوی یەک مێژووی مرۆڤ

چیرۆکەکەمان دەسپێدەکا پێش ٦ ملیۆن ساڵ کاتێ کۆمەڵە هۆمینی جیابوونەوە و پەیوەندیمان لەگەڵ ئەیپ کۆتایی هات.

پێش ٢.٨ ملیۆن ساڵ یەکەم genus ی(جۆری) ی هۆمۆ; یەکەم مرۆڤ بە دەرکەوت.

ئێمە حەزەکەین بیربکەینەوە کەوا ئێمە تاکە مرۆڤین، بەڵام ئەمە زۆر دوورە لە ڕاستیدا

کاتێ ئێمە واتا جۆری هۆمۆ ساپیەن ساپیەن هاتە بوونەوە پێش ٢٠٠ هەزار ساڵەوە، بە کەمی ٦ جۆری تری مرۆڤ هەبوون.

ئامۆزایەک بوون ئەو شەش جۆرە مرۆڤە جیاوازبوون لە توانا و شارەزایی. کەمێ ترسناک بوو لەگەڵ بێگانە بژیت( لەگەڵ ئەم شەش جۆرە مرۆڤە)

هەندێک لەم ٦ جۆرە مرۆڤانە سەرکەوتووبوون.

بۆ نمونە هۆمۆ ئێرێکتس نزیکەی ٢ ملیۆن ساڵ ژيا.

١٠ قاد زیاتر لە مێژووی جۆری مرۆڤی ئێمە

نیالدەرتاڵەکان کۆتا جۆرەکانە پێش نزیکەی ١٠ هەزار ساڵ مابێت.

نازنین چۆن لەناوچوون.

مرۆڤی نوێ بە کەمی چەند لە سەدیەک دی ئێن ئەی نیالدەرتالەکان و جۆرەکانی تری مرۆڤ هەیە، واتا تێکەڵ بوونە ئەو جۆرانە(جووتبوون نێوانیان هەبوە)

بەلام ئەم شەش جۆرە هەر جۆری جیاواز بوون و هەمان جۆر نەبوون.

ئێمە نازانین ئاخۆ ئامۆزاکانمان لەناوچوون بەهۆی شەڕ لەسەر خۆراک ومردن لە برسا ياخود بەهۆی ئەوەی جینۆسایدکران.

هەر چۆنیک بێت تەنها ئێمە ماوین.

با بگەڕێینەوە بۆ سەرەتایی مرۆڤایەتی.

پێش ٢.٨ ملیۆن ساڵ مرۆڤە سەرەتاییەکان ئامێری بەردینیان بەکارهێنا بەلام هچ پێشکەوتنێکی بەرچاویان بەخۆوە نەبینی بۆ نزیکەی ماوەی ٢ ملیۆن ساڵ.

تا ئەو کاتەی فێربوون چۆن کۆنتڕۆلی ئاگربکەن.

ئاگر واتا کوڵاندن و سوورەوەکردن ئەویش وای لە خۆراک(گۆشت) کرد پڕ تر بێ لە ماددەی خۆراکی(کالۆری) ئەویش یارمەتی مێشکی دا گەشەبکا و پێشبکەوێ.

هەروەها رووناکی و گەرمی بەرهەمهێنا و وای کرد ڕۆژ دریژتربێ(کاتی رووناک) و زستانیش کەمتر سەخت بێ.

سەرەڕای هەموو ئەمانە ئاگر نەک تەنها راوکەرانی ئێمەیان ترساند و بە دوورخستەوە، دەتوانرا بۆ ڕاوکردن بەکاربهێت.

دارستانێکی داگیرساو بەرهەمی سوورەکراوەکانی دارەکانی دەخستە ئەرزەوە بۆ ئێمە و گانەوەرەکانی تر.

لە ٣٠٠ هەزار سالەوە پێش ئێستا جۆرە جیاوازەکانی مرۆڤەکان لەناو کۆمەلگە راوەکەرەکان دەژیان(واتا پێکەوە ژیان و پێکەوە ڕاویان دەکرد نەک بە تەنها).

ئاگر،دار،ئامێرە بەردینیەکانیان هەبوو، مرۆڤەکانیان ژێرخاک دەکرد کاتێ دەمردن و کلتوری خۆیان هەبوە.

بەلام لە هەمووی گرنگتر لەگەل یەکتر دەئاخاوتن(قسەیان دەکرد).

ەوەی زۆر بۆی دەچین زمانێکی سەرەتایی و سادە بووە، سادەتر لە زمانی ئێمە

ئایا ئەگەر مەکینەی گەڕاندنەوەی کاتمان هەبوایە چەند دوور دەمانتوانی بگەرێینەوە

و هەندێ منالمان بدزیبا و بە خێومان بکردبا و هیچ کەسێک تێبینی نەکردبا ئەو مناڵانە کەمێ جیاوازن؟

ڕای جیاواز و گفتوگۆیەکی زۆر هەیە لەسەر ولامی ئەم پرسیارە

بەشێوەیەکی ئەناتۆمی (جەستەیی) مرۆڤێک دەرکەوتبێ کە شێوەیان لە مرۆڤی ئێستا چووبێ پێش نزیکەی ٢٠٠ هەزار ساڵ بووە،

بەلام ئەوەی بۆی دەچین مرۆڤی پێش ٧٠ هەزار ساڵ هەلسوکەوتیان لە ئێمەی مرۆڤی مۆدێرن دەچوو.

ئەوەی بۆی دەچین پێش ٧٠ هەزار ساڵ بەیبیەکان(مناڵی ساوا) چەند گۆڕانی جیناتێکی(میوتەیشن)ی گرنگی نەبوە

کە پێویست بوون بۆ بونیاتنانی مێشکێک توانای لێکدانەوە و بەرهەمهێنانی زمانی مۆدێرن و بیرکردنەوەی ئابستراکت(مەعنەوەی،تجریدی)

لە خاڵێک پێش نزیکەی ٥٠٠ هەزار ساڵ تەقینەوەیەکی داهێنانکردن روویدا.

ئامێر و چەک پێشکەوتووتر بوو و کلتوریش ئاڵۆزتربوو،

چونکە لەو خاڵەدا مرۆڤ مێشکێکی فرە-ئامانجی هەبوو

و زمانێکی پێشکەوتووتری هەبوو بۆ پەیوەندیکردن بە یەکتر و گەیاندنی زانیاری بە شێوەیەکی کاریگەر

و بەباشی و بە وردی.

ئەمەش وای کرد زیاتر پێکەوە کاربکەین و یارمەتی یەکتر بدەین، ئەم تایبەتمەندیەشمان جیاماندەکا لە هەموو دووستکراوە زیندووەکانی سەر زەوی.

نەک جەستە لاوازەکەمان (بەبەراودکردن بە گیانەوەرەکانی تر) و پێنج هەستە لاوازترەکەمان،

بەڵکو تواناکەمان بۆ کاردکردن پێکەوە و بە بەباشی لەناو گروپی گەورەوە، بە پێچەوانەی بۆ نمونە مێشەنگوین(هەنگ)

یان ڕەوە يكى(کۆمەڵێكى) بچوکی گورگ.

کاتێ مێشکمان پەرەیسەند، توانیمان شتێک بکەین کە ژیان تا ئەو خاڵ نەیدەتوانی بۆمانی بکا.

یەک_ فراوانکردنی زانیاری بەخێرایی.

دوو_ زانیاریە بەدەست هاتوەکانمان هەڵگرین بۆ نەوەکانی داهاتوو.

سێ_زنیاری پێشوومان پەرەپێبدەین تا زانیاری زیاتر بزانین.

وا پێدچێ ڕەنگە ئەم سێ خالە پروپوچ بێ، بەڵام پێشتر زانیاری لە وەچەیەک بۆ وەچەیەکی تر دەگوازرایەوە

زیاتر لەڕێگای جینەکانەوە، ئەویش کاریگەر نیە.

ۆ ٤٠٠ هەزار سالیتر مرۆڤ کەم و زۆر هەر وەک خۆی مابوویەوە(هیچ شتێکی گرنگ رووی نەدا).

کەم زانیاری نوێمان دەسکەوت تا پەرەی پێبدەین.

باپیرەکانمان(پێشینەکانمان) گیانەوەرێک بوون لە نێوان زۆرێک لە گیانەوەرەکان.

بونیاتنانی سکایسکرەیپەرێک(ناطحة سحاب، تاوەر.) بەبێ ئەوەی خانووت دیتبێ …….سەختە.

لە کاتێکدا زۆر ئاسانە هەست و هەلسوکەوتمان خراپ بێ بۆ پێشینەکانمان و لووتبەرزبین کاتێ بیریان لیدەکەینەوە,ئەم هەلسوکەوتەمان بۆنی نەزانینی لێدێ.

چونکە مرۆڤ پێش 50 هەزار ساڵ پسپۆربوون لە مانەوە(ژیانکردن،بقاء،survival, واتا هەولدان بۆ نەمردن)

چونکە مرۆڤ پێش ٥ سەد هەزار ساڵ پسپۆربوون لە مانەوە(ژیانکردن،بقاء،suvival, واتا هەولدان بۆ نەمردن)

هه سته كانيان راهاتبوو له سه ر ده ورووبه ره كه يان

زۆریان زانی و لەبەریان کرد دەربارەی ڕووەکەکان و گیانەوەرەکان. دەیانتوانی ئامێری ئالۆز دووستبکەن کە پێویستی بە سالانێک بوو لە مەشقکرنی وشیار و شارەزایی جولەیی دەستی.

دەیانتوانی ئامێری ئالۆز دووستبکەن کە پێویستی بە سالانێک بوو لە مەشقکرنی وشیار و شارەزایی جولەیی دەستی.

جەستەکانیان بە بەراورد بە ئێمە وەک وەرزشوانانی ئەمڕۆ بوو بەهۆی ڕۆتینەکانی ڕۆژانەیان،

وەهەوەها ژیانێکی کۆمەلایەتی دولەمەندیان لە نێو هۆزەکانیان دەکرد.

مانەوە پێویستی بە گەلێک شارەزاییە کە ناوەندی(معدل) مێشکی مرۆڤە سەرەتاییەکان

لەوانەیە گەورەتربێ لە هی مرۆڤی ئەمڕۆ

وەک گروپ ئێمە زیاتر دەزانین، بەلام وەک تاک پێشینەکانمان زیاتر دەزانن.

دواتر لە دەوری پێش ١٢ هەزر ساڵ، لە چەندین ناوچە مرۆڤ فێری کشتوکاڵ بوو.

هەموو شت زۆر خێرا

پێشتر مانەوە وەک ڕاوچیەک و کۆکەرەوەیەک پێویست بە توانایەکی بەرزی جەستەیی و ئەقلی(دەروونی) هەبوو لە هەموو بوارێک لە هەموو کەسێک.

بە سەرهەلدانی کشتوکال، تاک توانی زۆر پشت بە شارەزایی ئەوانیتر ببەستێ بۆ مانەوە.

ئەمە مانای ئەوەیە هەندێکیان توانیان پسپۆربن لە بوارێک.

لەوانەیە هەندێکیان باشتربوون لە ئامێر درووستکردن(وەک ڕم و چەقۆ)، لەوانەیە هەندێکیان دانەوێلەی باشتر و مەڕومالاتی باشتریان بەخێو دەکرد

لەوانەیە هەندێکیان دەستیان بە داهێنانی نوێ کرد.

کاتێ چاندن کاریگەر تر و باشتربوو شارستانیەت دەستی بیکرد.

کشتوکال سەرچاوەی خۆراکێکی باوەرپیکراو و چاوەروانکراوی پێ بەخشین،

کە رێگەی بە مرۆڤ دا خۆراک هەلبگرێ و بپارێزێ و کۆکاتەوە و لە شوێنێک دایبنێ بۆ یەکەم جار.

هەلگرتن و کۆکردنەوەی ی دانەوێلە ئاسانترە لە مەڕومالات.

کۆمەڵێ دانەوێلە پێویستی بە پارێزگاریی بوو ئەمەش وای کرد مرۆڤەکان لە کۆمەلگەیەک بژین پێکەوە و نزیکتربن لە یەکتر و بۆشاییەکانی نێوانیان تەسکتربێ.

یەکەم شت ئامێرو شێوازەکانی بەرگریکردن درووستکرا. پێویست بوو مرۆڤەکان رێخراوبن.

تا رێکخراتربووین شتەکان زیاتر باشتربوون

گوندکان بوونە شار،شاریش بوە شانشین، شانشینیش بوە ئیمپراتۆر.

پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان تەقیەوە(زۆربوو) ئەمەش وای کرد چانسی ئالۆگرکردنی زانیاری درووست بێ.

پێشکەوتن وەک هێلێکی راستى لێهات هەر بەردوام بوو.

پێش ٥٠٠ ساڵ شۆڕشی زانستی دەستی پێکرد،

بیرکاری و فیزیا و گەردوونزانی و بایۆلۆجی و کیمیا هەموو ئەو شتانەیان گۆڕی کە پێمان وابوو دەیانزانین.

شۆرشی پیشەسازی زوو بەدوایدا هات و بناغەی دانا بۆ جیهانی مۆدێرن.

هاوکات لەگەل زیرەکى و کاریگەریمان زیادی کرد

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، کەسانی زیاتر توانیان ژیانی خۆیان بەسەرببەن بۆ باشداری کردن لە پەرپێدانی مرۆڤایەتی.

شۆڕشە زانستیەکان بەردەوام بوون لە ڕوودان.

داهێنانی کۆمپیوتەر و گەشەسەندنی تا بوویە هۆکارێک لە ژیانماندا هەموو ڕۆژێ بەکاریدێنین

و سەرهەلدانی ئینتەرنێت شێوەی جیهانمانی درووستکرد.

سەختە تێبگەی چۆن وا خێرا ئەو شتانە ڕووی دا.

١٢٥ هەزار نەوە (جیل و نەوە ٣٣ ساڵە) هەبوە لەوەتەی سەرهەڵدانی یەکەم جۆری مرۆڤ.

٧٥٠٠ نەوە هاتوون لەوەتەی مرۆڤی مۆدێرن رووناکی خۆری دیوە.

پێش ٥٠٠ نەوە شارستانیەت دەستیپێکرد.

پێش ٢٠ نەوە فێربووین چۆن زانست بکەین

ئینتەرنیتیش بەردەستبوو پێش تەنها یەک نەوە.

ئەمڕۆ لە گەشاوەترین سەردەم دەژین کە مرۆڤایەتی پێیدا تێپەڕیوە.

ئێمە هەسارەی زەویمان گۆڕی لە پێکهاتەیی بەرگی هەواکەی بۆ گۆرانێکی زۆر لەسەر رووەکەى.

ئێمە شەو دادەگیرسێنین بە ئەستێرەی دەسکرد

و مرۆڤ دەخەینە ناو سندوقێکی کانزایی و بۆ ئاسمان دینێرین.

ئێمە ڕۆبۆت دەخەینە سەر هەسارەکانیتر

ئێمە سەیری مێژووی گەردوونمان کرد بە چاوی میکانیکی.

زانیاریەکەمان و رێگای دەسکەوتن و هەلگرتنی زیاتری زانیاریەکەمان تەقیەوە.

قوتابیەکی ئاساییی ئامادەیی زیاتر دەزانێ لە زانایەکی پێش چەند سەدیەکی کەم.

مرۆڤ زاڵ بوە بەسەر ئەم هەسارە.

هێشتا ئێمە زۆر جیاوان نین(لە ڕووی جەستەییەوە) لە پێشینەکانمان پێش ٧٠ هەزار ساڵ،

بەڵام شێوازی ژیانی ئێستات هەبوە تەنها کەمتر لە 0.001% مێژووی مرۆڤایەتی.

لێرەوە نازانین ئایندە چی بۆ هەلگرتووین.

ئێمە سکایسکرەیپەر (عیمارە)مان دووستکردوە بەڵام نازنین ئاخۆ لەسەر بناغەیەکی پتەو

یان لەسەر زیخ(رمل) بونیاتمان ناوە.

واز لەمە بێنە ئێستا!

بۆ جاری داهاتوو کاتێ پاسەکە جێتدێلێ یان ساندویچەکەت باش گەرم نیە،

بێنە بیرت چەند کەسێکی تایبەتی لەم جیهانە تایبەتیە دەژی.

لەوانەیە شایەنی ئەوە نیە دلگران بیت بەهۆی ئەو هەموو شتە بچووکانە.