کۆرۆناویرووسەکە وەڵامدانی بکەوە و ئەو چی دەبێت کە بکەیت. | Kurzgesagt

🎁Amazon Prime 📖Kindle Unlimited 🎧Audible Plus 🎵Amazon Music Unlimited 🌿iHerb 💰Binance

ڤیدیۆ

وەرگرتن

لە مانگی 12 ی ساڵی 2019 دەسەڵاتدارانی چین

بە جیهانیان ڕاگەیاند كە ڤایرۆسێك خەریكە بە كۆمەڵگەكەیاندا بڵاودەبێتەوە

لە مانگەکانی دواتریدا ڤایرۆسەکە بە وڵاتانی تردا بڵاوبوویەوە و ژمارەی تووشبووان پاش چەند ڕۆژێک دوو ئەوەندە زیادی کرد.

ئەم ڤایرۆسە هەوكردنی توندی هەناسەدانە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای 2 ەوە

كە دەبێتە هۆی نەخۆشی كۆڤید-19 و ئەوەی كە هەموان پێی دەڵێن ڤایرۆسی كۆرۆنا

چی ڕوودەدات کاتێک مرۆڤێک توشی ئەبێت و پێویستە ئێمە هەموومان چیبکەین؟

ڤایرۆس تەنها بەرگێكە بەدەوری مادەیەکی بۆماوەیی و هەندێك پڕۆتین، کە شتێکی زیندووش نییە

تەنها به چوونەژوورەوەی بۆ ناو خانەیەکی زیندوو دەتوانێت خۆی زیادبکات

كۆرۆنا لەوانەیە لەسەر ڕووەكانیش بڵاوبێتەوە

بەڵام هێشتا دیار نییە كە چەند دەتوانێت لەسەریان بمێنێتەوە

ڕێگای سەرەكی بڵاوبونەوەی وادەردەكەوێت دڵۆپەكانی كۆكینی كەسێك بن ، یاخود دەستدانە لە كەسێكی نەخۆش و پاشان دەستبردن بۆ ڕوخسارت

واتە دەستدان لە چاو و لوتت

ڤایرۆسەكە گەشتەكەی لێرەوە دەستپێدەكات و قووڵ دەبێتەوە بەرەو جەستەت

ئامانجەكانی ڕیخۆڵەكان ،سپڵ و سیەكانن كە كاریگەری گەورەیان لەسەر جێ دەهێڵێت

تەنەنات ژمارەیەکی کەم لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەتوانن کاریگەریەکی گەورە پەیدابکەن

سیەكان بە ملیارەها خانەی پۆشەر دەوردراون

ئەمانە خانە سنورییەكانی جەستەتن ، ئەندام و لینجە پەردەكەی سیەكانیان داپۆشیوە چاوەڕێی توشبون دەكەن

كۆرۆنا وەرگرێكی دیاریكراو لە پەردەی قوربانیەكەی دەبەستێت بۆ تێكردنی پێكهاتە بۆماوەییەكەی

خانەكە ، كە بێ ئاگایە لەوەی ڕوودەدات، ڕێنماییە نوێیەكان جێبەجێ دەكات ، كە زۆر سادەن

لەبەرگرتنەوە و دووبارە كۆبوونەوە

بە لەبەرگیراوەی زیاتر و زیاتری ڤایرۆسە سەرەكیەكە پڕ دەبێت هەتا دەگاتە خاڵێكی دیاریكراو و فرمانی كۆتایی وەردەگرێت

خۆلەناوبردن

خانەكە بە جۆرێك دەتوێتەوە ، و ڤایرۆسە كۆرۆنا نوێیەكان دەردەپەڕێنێت كە ئامادەن بۆ هێرشبردن بۆ خانەی زۆرتر

ژمارەی خانە توشبووەكان بە شێوەی نمایی ڕوو لە زیادبوون دەكات

و لە دوای 10 ڕۆژ ، مليۆنان خانەی لەش توشبوون و ملیارەها ڤایرۆسیش لە سیەكاندان

ڤایرۆسەكە هێشتا نەبۆتە هۆی زیانی هێندە گەورە، بەڵام كۆرۆنا ئێستا دڕندەیەكت بە ڕوودا بەرەڵا دەكات

كۆئەندامى بەرگری خۆت

لەگەڵ ئەوەی كە سیستمی بەرگری بۆ پارێزگاری تۆیە ، هەندێكجارمەترسیدار بێت، كاتیشی دەوێت بۆچاكبوونەوە

لەگەڵ ئەوەی خانە بەرگریەكان بەرەو سیەكان دەڕۆن بۆ جەنگان دژی ڤایرۆسەكە، كۆرۆنا هەندێكیان توش دەكات و سەریان لێ تێكدەدات

خانەكان چاو و گوێیان نییە

بە زۆری لە ڕێگەی پرۆتینی زانیاری بچوكەوە پەیوەندی دەكەن بە ناوی سایتۆكینەكان

بە نزیكەیی هەموو كاردانەوە بەرگرییەكان لە لایەن ئەوانەوە كۆنترۆڵ كراوە

كۆرۆنا دەبێتە هۆی ئەوەی كە خانە بەرگرییە توشبووەكان زیاد لە پێویست كاردانەوەیان هەبێت

بەمانایەك، سیستمی بەرگری دەخاتە حاڵەتی جەنگەوە ، بەمەش خانەی بەرگری زیاتر دەنێرێت وەك لەوەی پێویستە ، بەهەدەردانی سەرچاوەكان و زیانلێكەوتنەوە

دوو جۆری خانە بەتایبەتی لەمەدا بەشدارن

یەكەمیان خانە هاوكێشكارەكانن ، كە لە كوشتنی شتەكاندا بەتوانان لەوانە خانەكانی خۆشمان

كاتێك بە سوپا هەزارییەكەیانەوە گەشتن ، ئەنزیمێك دەردەدەن كە هێندەی دوژمن دۆستەكانیش لەناودەبات

جۆرە گرنگەكەی دیكە كە بەشداری جەنگەكەیە خانە بكوژە T ەكانن، كە داوا لە خانە توشبوەكان دەكەن بە خۆلەناوبردن هەستن بە شێوەیەكی كۆنترۆلكراو

بەهۆی سەرلێتێكچونەكەیەوە بە هەمان شێوە داوا لە خانە تەندروستەكانیش دەكات كە خۆیان لەناوبەرن

هەتا بە خانەی بەرگری زیاتر بگەن زیاتر زیان دەگەیەنن و شانەی تەندروستی زیاتریش لە سیەكان لەناودەبەن

ئەمە ئەكرێت خراپنر بێت و ببێتە خۆى زيانلێكەوتنى ھەميشەيى كە دەبێتە هۆی و نەخۆشى درێژخايەن

لە زۆربەی حاڵەتەكاندا كۆئەندامی بەرگری هێواش هێواش كۆنترۆڵ دەگرێتەوە دەست

خانە توشبووەكان لەناو دەبات ، ڕێ لە ڤایرۆسەكان دەگرێت خانەی تر تووش بكەن ، پاشان مەیدانەكە پاك دەكاتەوە

چاكبوونەوە دەستپێدەكات

زۆربەی ئەو خەڵكانەی توشی كۆرۆنا بوون بەمەدا تێدەپەڕن

بەڵام هەندێك لە حاڵەتەكان توند دەبنەوە و تەنانەت مەترسیداریش

ڕێژەكە نازانین چونكە هەموو حاڵەتەكان دیاری نەكراون

بەڵام دەتوانین بڵێین كە زۆر زیاترە لە ئەنفلۆنزا، بە حاڵەتی توندی زیاترەوە

ملیۆنان خانەی ڕوپۆشی لەناوچوون و لەگەڵیاندا ڕووە بەرگریكارەكەی سییەكان نەماون

ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە سیكڵدانۆچكەكان - كە كونۆچكەی بچووكن و هەناسەدان تێیاندا ڕوودەداتت - دەتوانرێ توشی بەكتریایەك بێت كە وەكوتر كێشەیەكی گەورە نییە

نەخۆشەكان توشی هەوكردنی سییەكان دەبن

هەناسەدان دژوار دەبێت و شكست دەهێنێت ، نەخۆشەكان پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانە بۆ مانەوە

كۆئەندامی بەرگری بە هەموو توانای خۆی بۆ چەند هەفتەیەك جەنگاوە و ملیۆنان چەكی دژە ڤایرۆسی دروست كردووە

و لەگەڵ بوونی هەزارەها بەكتریا كە بەخێرایی دوهێند دەبن

دەچنە ناو خوێنەوە و بە جەستە بڵاودەبنەوە ، گەر ئەمە ڕووبدات ، مردن شیمانەیەكی بەرزە

ڤایرۆسی كۆرۆنا هەندێك جار بەراوردی ئەنفلەوەنزا دەكرێت ، بەڵام زۆر مەترسیدارترە

هەرچەندە دياريكردنى ڕێژەی مردنەكان بەهۆی حاڵەتەكانەوە قورسە

بەڵام بەدڵنیاییەوە دەزانین كە زۆر ترسناكترە و خێراتریش لە ئەنفلەوەنزا بڵاودەبێتەوە

دوو دەركەوتە هەیە بۆ درمێكی وەكو كۆرۆنا : خێرا و هێواش

كام دەركەوتەیەیان دەبینین لەسەر ئەوە وەستاوە كە چۆن كاردانەوەمان دەبێت لە ڕۆژە سەرەتاییەكانی بڵاوبونەوەكەی

دەركەوتەی خێرا ترسناكە و ژیانی زۆر لەناو دەبات

دەركەوتەی هێواشیش لە كتێبە مێژووییەكانیشدا ناوی ناهێنرێت

خراپترین سیناریۆ بۆ دەركەوتە خێراكە لە ڕێژەی خێرا زیادكردووی توشبوانەوە دەست پێدەكات

چونكە هیچ شتێك نییە بۆ كەمكردنەوەی

بۆچی هێندە خراپە؟

لە دەركەوتەی خێرادا ، خەڵكی زۆر نەخۆش دەكەون لە هەمان كاتدا

ئەگەر ژمارەكان زۆر ببن ، سیستمە تەندروستیەكانیش ناتوانن لەخۆیان بگرن

كەلوپەلی پێویستی وەكو پێداویستی پزیشكی، دەمامكەكان دەستناكەون بۆ یارمەتیدانی خەڵكی

خەڵكی بە چارەسەرنەكراوی دەمرن

لەگەڵ ئەوەی كارگوزاری تەندروستی زیاتر نەخۆشدەكەون، توانایی سیستمی تەندروستی زیاتر تێكدەشكێت

ئەگەر شتەكە ئەوها بڕوات، ئەوا دەبێت بڕیارێكی ترسناك بدرێت لەبارەی ئەوانەی كە دەژین و ئەوانەی كە دەمرن

لە سیناریۆیەكی ئەوهادا ژمارەی مردنەكان زۆر بە خێرایی بەرز دەبنەوە

بۆ خۆبەدوورگرتن لەمە ، هەموومان دەبێت ئەوە بكەین كە پێویستە بۆ دەركەوتەیەكی هێواش

درمەكە هێواش دەبێتەوە بە كاردانەوەی دروست

بە تايبەتى لە قۆناغە سەرەتاييەكان ، كە ئەوانەى نەخۆش دەكەون چارەسەريان دەست بكەوێت و ھيچ فشارێك لەسەر نەخۆشخانەكان نەبێت

لەبەر ئەوەی هیچ ڤاكسینێكمان بۆ كۆرۆنا نییە ، دەبێت ڕەفتارەكانمان لە ڕووی كۆمەڵایەتیەوە دەستكارى بكەین

وەكو ڤاكسینێكی كۆمەڵایەتی كاربكەین، ئەمەش دوو شت دەگەیەنێت

1- تووش نەبین 2- خەڵكی دیكە تووش نەكەین

هەرچەند بێمانا دەردەكەوێ ، باشترین شت كە دەتوانیت بیكەیت شۆردنی دەستەكانتە

سابوون كەرەستەیەكی بەهێزە

ڤایرۆسەكە لە چینێكی چەوریدایە

سابونەكە چەوریەكە تێكدەشكێنێ و چیتر كاریگەری بۆت نابێت

دەستت ناسك دەكاتەوە ،و بە جوڵە میكانیكیەكانی شۆردنەكە ڤایرۆسەكان لێدەبنەوە

بۆ ئەوەی بە تەواوی بیكەیت، وا دەستت بشۆ وەك ئەوەی بیبەری تونت لەت كردبێت و بتەوێت عەدەسەكەت لەچاو بنێیت

شتێك دەربارەی دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتیانە ، ئەزموونێكی جوان نییە

بەڵام كردنی شتێكی باشە ، ئەمە لەباوەشنەگرتن و تەوقەنەكردن دەگرێتەوە

ئەگەر لە ماڵەوە دەمێنیتەوە ، بمێنەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی ئەوانەی كە لەدەرەوە بۆ كاركردنی كۆمەڵگە ڕادەپەڕن

لە دكتۆرەكانەوە بۆ فرۆشیار و ئەفسەرانی پۆلیس، تۆ پشتت لەوان قایمە ، ئەوانیش پشتیان لە تۆ قاییمە كە نەخۆش نەكەون

لە ئاستێكی بەرزتریدا ، كەرەتنەكردن هەیە، كە دەكرێت چەند مانایەكی هەبێت، لە وەستاندنی گەشت و داواكاری بۆ لەماڵەوە مانەوە

كەرەنتین ئەزمونێكی خۆش و باو نییە

بەڵام كاتێكی باش بۆئێمە و - بەتایبەت ئەو توێژەرانەی كار لەسەر دەرمان و ڤاكسینەكان دەكەن ، دەگێڕنەوە

بۆیە گەر لە ژێر كەرەنتینە دانرای ، دەبێت بزانیت بۆ ، و ڕێزی بگریت

هیچیان خۆش نین، بەڵام بە تەماشاكردنی تەواوی بابەتەكە ، ئەوە نرخدانێكی كەمیشە

پرسی ئەوەی كە چۆن درمەكان كۆتاییان دێت ، لەسەر ئەوە بەندن كە چۆن دەستپێدەكەن

گەر بە خێرایی دەستپێكەن بە روویەكی تیژەوە، خراپ كۆتاییان دێت

گەر هێواش دەستپێكەن ، بە ڕوویەكی ناتیژەوە ، بە باشی كۆتاییان دێت

لەم ڕۆژ و كاتەدا ، بابەتەكە لە دەستی ئێمەدایە

بە تەواوی و

بە خوازراوييانە

سوپاسێكى زۆر بۆ ئەو شارەزايانەى لە دروستكردنى ئەم ڤيديۆيە ھاوكارمان بوون

بەتايبەتى كۆمەڵەى “جيھانەكەمان بە داتا”

كە كۆمەڵەيەكى بڵاوكارى سەرھێڵن بۆ داتا و توێژينەوە لەسەر گەورەترين كێشەكانى جيھان

و چۆن هەوڵی چارەكردنیان بدەین

كليك لە ماڵپەڕەكەيان بكەن. بەھەمان شێوە لاپەڕەيەكى بەردەوام نوێكراوەى دەربارەى درمى كۆرۆنا تێدايە