چی بەردەوام بوو کە ئەگەر یەکێک لە شارەکان بەبێ ئەتەوێت؟ | Kurzgesagt

🎁Amazon Prime 📖Kindle Unlimited 🎧Audible Plus 🎵Amazon Music Unlimited 🌿iHerb 💰Binance

ڤیدیۆ

وەرگرتن

یاریکردن بە چەکی ئەتۆمی لە نێو ڤیدیۆکاندا چێژبەخشە.

تەقاندەنەوەی شتەکان چێژێکی تایبەتمان پێ دەبەخشێت،

وە بە شێوەیەکی تۆقینەرانە سەرنجمان رادەکێشێت بۆ شتگەلێکی وەک، تۆپی ئاگرین و شەپۆلی شۆکوەیڤ و هەروا تیشکدەری.

وە هەروا کە لە کاتێکدا یارمەتیمان دەدات هێزێکی لەناوبەری لەوجۆرە بخرێتە بەردەم ئاسۆی بینینمان،

لە هەمان کاتدا باشترین شێوەش نییە بۆ تێگەشتن لە کاریگەری ڕاستەقینەی تەقینەوەیەکی ئەتۆمی.

ئەمە سەبارەت بە چەند دەستەیەکی سادەی تێنتی نییە، یاخود لە بارەی ئەوەی کە دەکرێت تەقینەوەیەک چەندە ڕۆشن ببێت، چەکە ئەتۆمیەکان سەبارەت بە تۆن.

هەر بۆیە ئێمە یەکمان گرتووە لەگەل Red Cross و هەروا Red crescent movement

بۆ درککردن بەوەی کە بەڕاست چی ڕوودەدات گەر بێت و ئەمرۆ چەکێکی ئەتۆمی لە شارێکی گەورەدا بتەقێنرێتەوە.

باسی جەنگی ئەتۆمی ناکەین، بەڵکو تەنها یەک تەقینەوە.

ئێمە دەست بە چیرۆکەکەمان دەکەین لە ناوەراستی شارێکی گەورە.

خەڵکی دەچن بۆ کار، وە دەخوێنن بۆ تاقیکردنەوەکانیان، وە وون بوون لە نێو بیرکردنەوەکانیان و ژیانی ڕۆژانەیان.

بە دیاریکراوی لێرەدا، چەکێکی ئەتۆمی دەتەقێنرێتەوە و کات دەوەستێت.

یەکەم قۆناغی تەقینەوەکە لە کەمتر لە چرکەیەکدا ڕوودەدات.

لە میللی چرکەیەکدا، تۆپێکی پلازمای گەرمتر لە خۆر دەردەکەوێت و گەورە دەبێت لەسەر شێوەی تۆپێکی ئاگرین کە نزیکی دوو کیلۆمەتر دەبێت.

هەرچی لەنێو ئەم تۆپە ئاگرینەدایە، زۆر بە سادەیی دیارنامێنێت.

بیر لە ئاو بکەرەوە کە بخرێتە ناو تاوەیەکی زۆر گەرمەوە.

کزەیەکی لێوەدێت،پاشان هیچ نامێنێت.

زۆربەی بیناکان، ئۆتۆمبێلەکان، دارەکان و پەیکەرەکان و هەروا خەڵکی…

هەموویان دەبن بە هەڵم(تۆز)…

سەرەتا، تیشکەکەی، کە تسۆنامییەکی ڕووناکیە بە نێو هەموو شارەکدا لە ساتێکی زۆر کەمدا بڵاودەبێتەوە.

ئەگەر بێت و ڕووت لە ڕووی تەقینەوەکە بێت کاتێک ڕوودەدات،

ئەوا بۆ ماوەی چەند کاژێرێک نابینات دەکات.

گەرمی ئەم ڕووناکیە نەبزەیەکی(نبض) گەرمی پێکدەهێنێت.

کە هێندە بە وزە و گەرمە هەموو شتێک بە دووری 13 کیلۆمەتر لە خاڵی تەقینەوەکەوە دەسووتێنێت.

ئەمەش مانای ئەوەیە کە هەرچی لە مەودای 500 کیلۆمەتر چوارگۆشە توانای سووتانی هەبێت دەست دەکات بە سووتان.

پلاستیک، دار و تەختە، کوتاڵ، تووک، هەروا پێست.

ئەگەر بێت و لە مەودای ئەو نەبزە گەرمییەدا بیت، ئەو لە ساتێکدا،تۆ لەسەر ڕێگایت بۆ کار،

وە لە ساتی دواتردا، ئاگرت گرتووە.

ئێستا قۆناغی دووەم دەست پێدەکات.

قۆناغی دووەم لە چەند چرکەیەکدا ڕوودەدات.

زۆرینەی خەڵک ئێستا پێدەزانن کە شتێکی نائاسایی ڕوودەدات،

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیدی زۆر درەنگ بووە بۆ سەدان هەزار هاوڵاتی.

لەگەڵ تیشکەکە،بەدوایشیا شۆکوەیڤێک دێت.

گەرمی تیشکەدارییەکە و تۆپە ئاگرینەکە بڵقێکی هەوای زۆر گەرمکراو و پەستێوراو بە دەوریدا پێکدێنێت.

کە ئێستا بەردەوام فراوان دەبێت بە شێوەی تەقینەوە.

بە خێراییەک خێراتر لە خێرایی دەنگ،

کە چەندان بای بەهێزتر لە تۆفان و تۆرنەیدۆ پێکدەهێنێت.

کە هیچ بنکە و بینایەکی دروسکراوی مرۆڤ بەرگەی هێزی زۆری ناگرێت.

زۆربەی باڵەخانە و بینا گەورەکان بە دووری یەک کیلۆمەتر لە تۆپە ئاگرینەکەوە بە تەواوی تەخت دەبن لەگەڵ زەویدا و دادەڕمێن.

تەنها باڵەخانە کۆنکرێتییە پۆڵایینیە بەهێزەکان دەتوانن بە ڕێژەیەک بەرگەی ئەو پەستانە بگرن.

لە پارکەکانی دەوروبەری کە خانەنشینبووەکان تێیدا خواردن بە مراوییەکان دەدەن،

ئەو دارانەش کە بەهۆی گەرمیەکەی یەک سانیەی پێشترەوە ڕەش بوون دەشکێنەوە وەک ئەوەی چیلکەی دان بن.

ئەگەر لەو ساتەدا لە دەرەوە بیت، ئەوا بە جۆرێک پاڵتدەنێت وەک ئەوەی دەنکۆڵەیەکی تۆز بیت لە نێو تۆرنەیدۆیەکدا.

شۆکوەیڤەکەش لەگەڵ فراوانبوونیا زیاتر لاواز دەبێت،

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە درێژایی 175 کیلۆمەتری چوارگۆشە خانوو وێران دەکات وەک ئەوەی ئەو خانووانە لە کارتی یاری دروستکرابێتن.

وە دەیان هەزاران هاوڵاتی بەند دەکات کە کاتی تەواویان نەبووە بۆ کاردانەوە.

وێستگەی گاس و بەنزین دەتەقنەوە و ئاگر بە نێو پاشماوەی ڕووخاوی و وێرانێدا بڵاودەبێتەوە.

هەورێکی شێوە قارچکی لە پاشماوەکانی تۆپە ئاگرینەکە دروست دەبێت، تۆز و خۆڵەمێش

چەندان کیلۆمەتر بۆ نێو ئاسمان بەرز دەبنەوە لە چەند خولەکی داهاتوودا و سێبەرێکی گەورە دروست دەکەن بەسەر شارە وێرانبووەکەدا.

ئەمەش زۆر بە تووندی هەوای پاکی دەوروبەری شارەکە بۆلای خۆی ڕادەکێشێت،

کە چەندان بینا و باڵەخانەی دیکە لەناو دەبات و بڕی زیاتری ئۆکسجین دابین دەکەن.

ئەوە دەکەوێتەوە سەر شارەکە کە لەدوای ئەمەوە چی ڕوودەدات.

ئەگەر بڕی تەواو سووتەمەنی هەبێت، ڕەنگە ئەو ئاگرانەی کەوتوونەتەوە بگۆڕێن بۆ تۆفانێکی ئاگر کە پاشماوەکان دەسووتێنێت، وە هەمووانیش لەنێویدا گیریان خواردووە.

وە خەڵکیش هەوڵ دەدەن ڕابکەن لەو کارەساتە.

لە دووری 21 کم لە تەقینەکەوە خەڵکانێکی وەک تۆ زوو دەڕۆنە نزیک پەنجەرەکانیان تا وێنەی ئەو هەورە قارچکییە بگرن،

بێ ئاگان لەوەی کە هێشتا شۆکوەیڤەکە بەردەوامە بەرەو ڕوویان،

کە خەریکە ببێتە هۆی شکاندنی پەنجەرەکانیان و بیگۆڕێت بۆ تۆفانێکی شوشەیی تیژ.

قۆناغی سێیەم لە چەند کاژێری دواتر و چەند ڕۆژی دواتردا ڕوودەدات.

ئێمە ڕاهاتووین لەسەر ئەو بیرۆکەیەی کە یارمەتی هەر دەگات، جا گرنگ نییە چ کارەساتێکە ڕوویداوە.

بەڵام ئەمجارەیان جیاوازە، تەقینەوەیەکی ئەتۆمی وەک ڕوودانی هەموو کارەساتێکی سرووشتیە لە هەمان کاتدا.

بە سەدان هەزاران یان ملیۆنان هاوڵاتی بوونیان هەیە بە برینداری مەترسیدارەوە.

برین، ئێسکی شکاو، هەروا سووتاوی مەترسیدار.

لە چەند خولەک و کاژێری داهاتوودا، بە هەزارانی دیکە هاوڵاتی دەمرن بەهۆی ئەم جۆرە برینداریانەوە.

رێژەیەکی بێشومار لە خەڵک بەند بوون لە نێو بینا و باڵەخانە ڕووخاوەکاندا وەک ئەوەی کە لە بوومەلەرزەکاندا ڕوودەدات، یا ئەوەتا نابینا بوون بەهۆی تیشکەکەوە.

وە کەڕ بوون بەهۆی دەنگی تەقینەوەکەوە و بێتوانان لە تێپەڕبوون بە نێو ئەو ڕاڕەوانەی پڕیانە لە پاشماوە و ڕووخاوییەکان.

ئەوان تۆقاون، سەریان لێشێواوە، وە نازانن چییان بەسەر هاتووە و بۆچیش.

وە بە ئەگەرێکی زۆرەوە، زۆربەی خەستەخانەکان بە هەمان شێوەی باڵەخانەکانی دیکە تەخت بوون لەگەڵ زەویدا.

وە هەروا زۆربەی شارەزایانی پزیشکی بە هەمان شێوەی خەڵکی دی یا ئەوەتا مردوون یا بریندارن

وە ئەو دەربازبووانەی کە هێندە بەختیان هەبووە کە لە تۆنێلەکانی مێترۆدا بووبن یان لە شوێنێکدا وەستاون کە نە بسووتێن و نە برینداریش ببن،

ئەوا هێشتا بە تەواوی ڕزگاریان نەبووە لە زەرەر و زیان.

بە پشتبەستن بە جۆری چەکە ئەتۆمیەکە، وە ئەو شوێنەی لێی تەقێندراوەتەوە، وە تەنانەت کەشوهەوای ئەو شوێنەش،

ئەوا بارانێکی ڕەشی سامناک دەستپێدەکات،

ئەو بارانە کە لە تۆز و خۆڵی تیشکدەر پێکهاتووە هەموو شتێک و کەسێک دەگرێتەوە و دایاندەپۆشێت.

بەدواشیا، تیشکدەری سامناک و بێدەنگ و نەبینراو دێت.

هەر هەناسەیەک بڕێک ژەهر هەڵدەگرێت بۆ سییەکانی ڕزگاربووان.

دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک، ئەو کەسانەی کە بەر زۆرترین ڕێژەی تیشکدەری کەوتوون گیان لەدەست دەدەن.

وە هیچ یارمەتییەک بوونی نابێت، نەک بۆ چەند کاژێرێک بەڵکو بۆ چەند رۆژێکیش.

کۆمەڵگە لەو کاتەدا کارناکات کە تێکشکانێکی تەواو لە بنکە و بنچینەی شارەکەدا ڕوودەدات.

ڕێگاکان گیراون(قەتع کراون)، هێڵگەی شەمەندەفەرەکان خواروخێچ بوون و قرتاون.

نە ئاو هەیە، نە کارەبا،

نە ڕێگایەک بۆ پەیوەندیکردن، نە ستۆر و مارکێت هەن تا پێداویستییان لێوە وەرگیرێت.

یارمەتیدەرانیش لە شارە دراوسێکانەوە تووشی ئاستەنگییەکی زۆر دەبنەوە بۆ داخڵ بوون بۆ شوێنی کارەساتەکە.

وە گەر تەنانەت بشتوانن، پیسبوونی تیشکاوەری زۆر مەترسیدارتری ئەکات بۆ ئەوان گەر زۆر نزیک ببنەوە.

لەدوای هێرشێکی ئەتۆمی، بە تەواوی دەکەویتە سەر ئەستۆی خۆت.

هەر بۆیە، کەم کەمە خەڵک لە نێو پاشماوە و ڕووخاویەکانەوە دەردەکەون،

لە کاتێکدا کە تەواو تووشی پیسبوونی تیشکاوەری بوون، وە ئەو ئەو شتە کەمانەیان لەگەڵ خۆیاندا هەڵگرتووە کە بۆیان جێماوە.

ئەوان هێواش دەڕۆن، لە ئازاردان، وە تووشی شۆک و سەدمە بوون، وە هەموویان پێویستیان بە خواردن، ئاو، هەروا چارەسەری پزیشکی بەپەلە هەیە.

وە ئەو زەرەر و زیانەی لە لایەن چەکێکی ئەتۆمییەوە کراوە کۆتایی پێنایەت کاتێک هەموو ئاگرەکان دەکوژێنەوە و دووکەڵ نامێنێت..

بەڵکو خەستەخانەکانی شارانی دراوسێ بە هیچ جۆرێک ئامادە نین بۆ کارەساتێکی لەم جۆرە

لەگەل ئەوەشدا قەرەباڵغ بوون و بەرگەی ئەو دەیان یان سەدان هەزار نەخۆشەی کە چەندان برینداری مەترسیداریان هەیە ناگرن.

لە حەفتە، مانگ، وساڵی داهاتوودا کە بەسەرا دێت،

زۆرینەی ئەوانەی کە ڕزگاریان بووە خۆیان دەدەن بە دەستەوە بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجەی وەک لوکیمیا لوکیمیا:شێرپەنجەی خوێن.

هۆکاری ئەوەی کە هیچ حکومەتێک نایهەوێت بیر لە هەموو ئەمە بکەیتەوە بەهۆی ئەوەیە کە هیچ وەڵامدانەوەیەکی مرۆڤانەی شیاو و ڕێتێچوو بوونی نییە بۆ تەقینەوەیەکی ئەتۆمی.

وە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی بتوانرێت یارمەتی ڕاستەوخۆ بۆ قوربانی و بریندارانی هێرشێکی ئەتۆمی دابین بکرێت.

ئەمەی باسیەکەین تۆفان یا ئاگری نێو دارستان یان بوومەلەرزە یاخود ڕووداوی وێستگەی ئەتۆمی نییە.

بەڵکو هەموو ئەوانەیە و بە یەک جار ڕوودەدات، هێشتاش لە هەموویان خراپترە.

هیچ نەتەوەیەک و دەوڵەتێک لەسەر زەوی خۆی ئامادە نەکردووە بۆ کارەساتێکی لەم جۆرە.

جیهان لە چەند ساڵی پێشوودا گۆڕانکاری بەسەرهاتووە و سەرکردەکانی جیهانیش دیسانەوە

بە ڕاشکاویانە و ئاشکرایانە هەڕەشە لە یەکدی دەکەن بە چەکی ئەتۆمی.

زۆر لە شارەزایان دەڵێن کە مەترسیەکانی ڕوودانی هێرشێکی ئەتۆمی زۆر زیاتر بووە وەک لەوەی لە چەند دە ساڵی پێشوودا.

حکومەتەکان بە هاوڵاتییەکانیان دەڵێن کە شتێکی باشە کە چەکی ئەتۆمیان هەیە،

بەڵام خراپە گەر هەر کەسێک و حکومەتێکی دیکە هەیانبێت.

وە بەوەی بە شێوەیەک پێویستە کە هەڕەشە لەوانی تر بکەن بە چەکی کۆمەڵکوژی لەناوبەر تەنها بۆ ئەوەی هاوڵاتییەکانیان بە پارێزراوی بهێڵنەوە.

بەڵام ئایا ئەمە وا لە تۆ دەکات هەست بە پارێزراوی بکەیت؟

ئەمە تەنها پێویستی بە گروپێکی بچووکی خاوەن دەسەڵات هەیە کە کۆنترۆڵ لەدەست بدەن و شێتیەتی بیانگرێت، هەڵە هانگاونانێک یاخود هەڵە تێگەشتنێکی سادە،

کە ببێتە هۆی ڕوودان و بڵاوبوونەوەی کارەساتێکی وێنا نەکراو.

تەقاندنەوەی شتەکان لە ڤیدیۆدا خۆشە.

تەقاندنەوەی شتەکان لە ڕاستیدا زۆر ئەو خۆشە نییە.

لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەرێک هەیە!

ئەویش لەناوبردنی هەموو چەکە ئەتۆمیەکان و سوێند خواردن بەوەی چیدی دروست نەکرێنەوە.

لە 2017 نزیکەی 2/3 وڵاتانی جیهان،

کە لە لایەن سەدان دەزگای سیڤیل و هەروا Red cross و Red cresecent movement پشتگیری دەکران

ڕازی بوون بەوەی کە بە تەواوی چەکە ئەتۆمیەکان قەدەغە بکرێن و لەناوببردرێن.

ئەمە سەبارەت بەوە نییە کە کێ چەکی ئەتۆمی هەیە و کێ نییەتی بەڵکو خودی چەکەکان خۆیان کێشەکەن.

بەکارهێنانی ئەو چەکانە کارێکی نائەخلاقی و بێڕەوشتانەیە و هەروا هەڕەشەشە بۆ سەر بوونی هەموومان

گرنگ نییە تۆ لە چ وڵاتێکەوە هاتوویت، گرنگ نییە پاڵپشتی چ لایەنێکی سیاسی دەکەیت،

ئێمە پێویستە داوا بکەین کە بۆ هەمیشە لەناوببرێن.

ئەمەش بەبێ پەستان ڕوونادات.

ئەگەر دەتهەوێت بەشێک بیت لەم پەستانە، هەندێک شت هەن کە تۆ دەتوانیت بیانکەیت. وەرگێڕان:هاین حامید

سەردانی notonukes.org بکە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە چەک ئەتۆمیەکان و وە چی دەتوانرێ بکرێت سەبارەت بەو چەکانە. وەرگێڕان:هاین حامید