سیستمی خورشیدی - ماڵەکەمان لە فضا. | Kurzgesagt

🎁Amazon Prime 📖Kindle Unlimited 🎧Audible Plus 🎵Amazon Music Unlimited 🌿iHerb 💰Binance

ڤیدیۆ

وەرگرتن

کۆمەڵەی خۆر، نیشتمانەکەمان لە بۆشایی ئاسمان.

ئێمە لە بەشێکی سەلامەت دەژین لە گەلە ئەستێرەی ڕێگای کاکێشان.

نیشتیمانمان کۆمەڵەی خۆرە.

کۆمەڵەکەمان تەمەنی ٤.٥ ملیار ساڵە، بەدەوری گەلەئەستێرەیه‌كدا دەسوڕێتەوە بەخێرای

۲۰۰,۰۰۰کم لە کاژێرێکدا، و ماوەی سووڕانی بەدەوری چەقەکەیدا ۲٥٠ ملیۆن ساڵ دەخایەنێت

ئەستێرەکەمان، خۆر، چەقی کۆمەڵەکەیە.

هەشت هەسارە بەدەوریدا سووڕ دەخۆن.

وە ملیاران کلکدار و هەسارۆکە وەهەندێک هەسارەی بچووک.

هەشت هەسارەکە دابەش دەکرێن بۆ: چوار هەسارە وەکو هەسارەکه‌ی ئێمە.

عەتارد، زوهرە، زەوی و مەریخ.

وە چوار زەبەلاحە گازاویەکە: موشتەری وزوحەل ئۆرانۆس نیپتۆن.

بچوکترین و سوکەڵەترین هەسارە لەکۆمەڵەی خۆر عەتاردە.

یەک ساڵی عەتارد کورتترە لە یەک ڕۆژی ئەوەش دەبێتە هۆی.

گۆاڕانکارییەکی گەورە لە پلەی گەرمی.

عەتارد بەرگەهەوا و مانگی نیە.

هەسارەی زوهرە یەکێکە لە تەنە هەرە درەوشاوەکان لە کۆمەڵەی خۆر وە بێ ڕكابه‌ره‌.

گەرمترین هەسارەیە، لەگەڵ پەستانێک کە بەرامبەر،

پەستانی زەوی ۹۲ جار توندترە.

کاریگەری زۆر پەنگ خواردنەوەی گەرمی، واتە پلەی گەرمی زوهرە

دانابەزێتە خوار ٤۳۷ پلەی سلیزی.

هەروەها زوهەرەش مانگی نیە.

زەوی تاکە هەسارە و نیشتیمانمانە.

بە پلەیەکی گەرمی مامناوەند کە وای کردووە ئاو شل بێت

هەروەها تاکە شوێنە تاکو ئێستا کە ژیانی تێدا دۆزرابێتەوە.

زەوی یەک مانگی هەیە.

مەریخ دووەم بچوکترین هەسارەیە لە کۆمەڵەی خۆردا.

وە هەروەها بارستایەکی باشی هەیە بۆ پارێزگاری کردن لە بەرگە هەوایەکی باش.

(ئۆڵۆمپوس مۆنس) گەورەترین گەورەترین شاخە لە کۆمەڵەی خۆردا،

زیاتر لە سێ هێندەی شاخی ئەڤەرێست گەورەترە.

مەریخیش دوو مانگی بچووکی هەیە.

موشتەری یەکێکە لە گەورەترین هەسارەکان، زۆرترین قەبارەی لە نێو کۆمەڵەی خۆردا هەیە.

وە زۆرینەی لە هایدرۆجین و هیلیۆم پێکهاتووە.

وە شانۆیەكه‌ بۆ گەورەترین و بەهێزترین گەردەلوولەکان کە ناسراون لامان.

گەورەترین گەردەلوول ئەو پەڵە سوورەیە کە سێ هێندەی زەوی دەبێت.

هەسارەی موشتەری ٦٧ مانگی هەیە.

زوحەل دووەم گەورەترین هەسارەیە كه‌ خاوەن چڕیەکی کەمترە.

لە بەرامبەر هەسارەکانی دیکە.

ئەگەر حەوزێکی خۆشۆردنی گەورەت هەبێت بە پێی پێویست ئەوا زوحەل سەر ئاو دەکەوێت تێیدا.

وە زوحەل بەو کۆمەڵە بازنە دیارانەی دەوری ناسراوە.

هەروەها ٦٢ مانگی هەیە.

ئۆڕانۆس، سێیەم گەورەترین هەسارەیە، وە لە ساردترینیانه‌.

وە بچووکە بە بەروارد بە زەبەلاحە گازاویەکان.

تایبەتمەندی ئۆڕانۆس سوڕانەکەیەتی بەدەوری خۆی،

كه‌ لار بۆتەوە بۆ لایەکی، و بە پێچەوانەی هەر حەوت هەسارەکەی تر.

وە ٢٧ مانگی هەیە.

نیپتۆن کۆتا هەسارەیە لە کۆمەڵەی خۆر كه‌ شێوەی لە ئۆڕانۆس بچێت.

ئەو زۆر دوورە لە خۆر، درێژی سالێکی نیپتۆن بەرامبەر ١٦٤ ساڵی زەویە.

بەرزترین خێرای با تۆمار کرابێت، گەردەلوولێک بوو لەسەر نیپتۆن،

کەمتر لە ۲۱۰۰ کم/كاژێر بوو.

نیپتۆن چواردە مانگی هەیە.

ئەگەر بەراوردی قەبارەی نێوان هەسارەکان بکەین،

ئەوکات جیاوازی نێوانیان زۆر ئاشکرا و دیار دەبێت.

ئەوکات موشتەری پێشه‌نگیان دەبێت لە ڕووی قەبارە و چڕیەوە.

عەتارد زۆر بچوکە لە لایەنی قەبارەوە.

ئەو زۆر بچووکترە لە مانگێکی موشتەری، كه‌ ناوی گانیمێند.

قەبارەی موشتەری زۆر گەورەیە نزیکەی ٪٧٠ قەبارەی،

هەموو هەسارەکانی دیکە، وە کاریگەریەکی گەورەی هەیە لەو ناوچەی کە تێیدایە.

ئەوەش سوودێکی زۆری بۆ زەوی هەیە، چونکە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی،

نەیزەک و بەردی گەورە کە مەترسیان هەیە و کە دەکرێ ژیان لەسەر زەوی بسڕنەوە.

بەڵام هەتا موشتەریش زۆر بچوکە بە بەراورد بەرامبەر ئەستێرەکەمان، خۆر.

باسکردنی بەوەی کە قەبارەی گەورەیە ئەوا ناتوانین بەرامبەر خۆر باسی بکەین.

خۆر نزیکەی قەبارەی ٪٩٩.٨٦ قەبارەی کۆمەڵەکەمان پێک دێنێت.

قەبارەی هەرە زۆری پێک دێت لە هایدرۆجین و هیلیۆم.

تەنیا سەدا دووی لە ماددە قورسەکان پێک دێت، وەک ئۆکسجین و ئاسن.

لە چەقەکەیدا نزیکەی ٦٢٠ ملیۆن تەن هایدرۆجین لە هه‌ر چرکەیەکدا ده‌سوتێت.

وە وزەی پێویست بەرهەم دەهێنێت کە پێداویستی مرۆڤ بۆ چەندەها ساڵ دەستەبەردەکات.

بەڵام تەنیا هەشت هەسارە بە دەوری خۆر ناسوڕێنەوە.

تريلیۆن هەسارۆکە و کلکدار بەدەوریدا سوڕدەخۆن.

وە زۆرترینی لە دوو پشتێن دایە:

پشتێنەیەک لە نێوان مەریخ و موشتەری.

وە پشتێنەی کۆپەر کە دەوری کۆمەڵەی خۆری داوە.

ئەو پشتێنانە نیشتیمانی کۆمەڵێک تەنی لە ژمارە نەهاتوون هەندێکیان بە قەبارەی دەنکە خۆڵێکە.

وە هەندێکیشیان بە قەبارەی هەسارەیەکی بچووک دەبن.

بەناوبانگترین ته‌نه‌كان لە پشتێنەی هەسارۆکەکاندا ناسراون بە (سیریس).

وە بەناوبانگترین تەنەکان لە پشتێنەی کۆپەردا (پلۆتۆ ،و میک میک ،و هۆمیا)یە

زۆرجار باسی پشتێنەکان دەکەین بە،

کۆمەڵەیەکی چڕ و پڕ لە تەنەکان کە بەردەوام پێکدادان ڕوودەدات لە نێوانیاندا

بەڵام لە راستیدا هەسارۆکەکان دابەش کراون بەسەر ڕووبەرێکی زۆر گەورەدا،

بەشێوەیەک کە زۆر زەحمەتە، کە دوو هەسارۆکە ببینین لە ئینجێکدا.

سەرەڕای ئەوەی کە ملیاران هەسارۆکەی تێدایە.

پشتێنەی هەسارۆکەکان تا ڕادەیەک بە ناوچەیەکی چۆڵ دەناسرێ.

وە سەرەڕای ئەوانەش، پێکدادان بەردەوامە و دووبارە دەبێتەوە.

هەروەها هەردوو پشتێنەکە زۆر سەیر ونامۆ نین.

پشتێنەی هەسارۆکەکان نزیکەی قەبارەی سەدا چواری مانگە.

وە پشتێنەی کۆپەر نزیکەی ۱۰یان ۲٥ قەبارەی زەویە.

ڕۆژێک دادێت، کە کۆمەڵەی خۆر بوونی نامێنێت.

خۆر دەمرێت، وە هەسارەکانی عەتارد و زوهرە و لەوانەیە به‌زەویشه‌وه‌ لەناوبچن.

پاش ٥٠٠ ملیۆن ساڵی دیکە گەرمی خۆر زۆر زیاد دەکات، تاکو دەگاتە ئاستێک.

تاکو توێكڵی زەوی دەتوێنێتەوە.

خۆر گەورە دەبێت و قەبارەی زیاد دەکات، و زەوی قووت دەدات.

یان بەلایەنی کەم دەیکات بە گڕکانێکی کوڵاوی زۆر گەرم.

کاتێک خۆر هیچ وزەیەکی نامێنێت بۆ سووتاندن، وە زۆربەی قەبارەكه‌ی نامێنێت.

ئەوا دەگۆڕێت بۆ كورته‌ بنه‌ی سپی و بە ئارامی بۆ ملیاران ساڵ دەسوتێت.

پێش ئەوەی بەتەواوی نەمێنێت.

لە کۆتایدا، ژیان لە کۆمەڵەی خۆر وەکو ڕابردوو نابێت.

وە ڕێگای کاکێشان هیچ گرینگی بەو ڕووداوە نادات.

بەشێکی زۆر بچووکی لە یەکێک لە لایەکانیدا زۆر بەکەمی تاریک دادێت.

مرۆڤایەتی لە بووندا نامێنێت، یاخوود کۆمەڵەی خۆر جێدێڵێت.

یاخوود دەگەڕێت بەدوای ماڵێکی تردا.

وەرگێڕانی:مەولان وەیسی ڕەشید facebook.com/mawlan.hd