زمانی که هرگز نمی‌توانیم به آن بازگردیم - مروری بر زمین‌شناسی انسانی | Kurzgesagt

🎁Amazon Prime 📖Kindle Unlimited 🎧Audible Plus 🎵Amazon Music Unlimited 🌿iHerb 💰Binance

ڤیدیۆ

وەرگرتن

ئەمڕۆ شتێکی جیاواز دەکەین

هاوڕێکەمان (جۆن گرین) چیرۆکێک دەگێڕیتەوە، لەرێگەی پۆدکاستەکەی ( The Anthropocene Reviewed) .

هیوادارین جێژی لێببینن، ئێمەش بە ڤیدیۆیەکی نموونەیی دەگەڕێینەوە،

بەمزووانە

کاتێک منداڵ بوویت یان ئەگەر مندالت هەبووبیت ، لەوانەیە تا ئێستا ئاشناییت هەبێت بە نەخشاندنی دەستەکان.

یەکەم هونەری هێمایی ئەوان بوو کە هەردوو منداڵەکەمان دروستیان دەکرد لە شوێنێک لە نێوان تەمەنی ٢ بۆ ٣ ساڵ.

منداڵەکانم پەنجەکانی دەستیان جیادەکردەوە لەسەر پارچەیەک وەرەقە، دواتر بە یارمەتی دایک و باوکەکە ،

شوێنەواری پینج پەنجەکەیان جێدەهێشت

بیرمە دەموچاوی کوڕەکەم کە دەستی بەرز کردەوە وە بە تەواوی ،

سەری سوڕما بوو کە بینی شێوەی دەستی هێشتا لەسەر وەرەقەکەیە ، نیوە تۆمارکردنێکی هەمیشایی خۆی

من زۆر دڵخۆشم کە منداڵەکانم چیتر ٣ ساڵ نین

هێشتا بە سەیرکردنی دەستە خنجیلەکانیان لەسەر کارە هونەریە کۆنەکانیان ، نوقمی نامۆیی

جیابونەوەی ئەو ڕۆحە شادیهێنە دەبیت.

ئەو وێنانە بەبیرم دەهێننەوە کە ئەوان هەر تەنها گەورە نەبوون ، بەڵکو گەورەبوون بۆ ئەوەی لێم دوورکەونەوە ، بەرەو ژیانی خۆیان ڕابکەن

بەڵام بەدڵنیایەوە واتا من نەخشی دەستیان دادەنێم وە ئەو

پەیوەندییە ئاڵۆزەی نێوان هونەر و تەماشاکەرەکانی هەرگیز پڕتر نابێت لەوەی کاتێک بە قوڵی سەیری ڕابردوو دەکەین

لە ئەیلولی ١٩٤٠ ، کریکارێکی میکانیکی ١٨ ساڵ بە ناوی (مارسێڵ ڕاڤیدات)

پیاسەی بە سەگەکەی (ڕۆبۆت) دەکرد لە لادێیەک لە باشوری ڕۆژئاوای فەڕەنسا ، کاتێک سەگەکە دەکەویتە کونیک و دیارنامێنێت

(ڕۆبۆت) لەپڕێکدا دەگەڕێتەوە ، بەڵام ڕۆژی دواتر (ڕاڤیدات) دەچێت بۆ شوێنی رووداوەکە لەگەڵ سێ هاوڕێیدا بۆ گەڕان لە کونەکەدا هەروەها،

لەدوای کەمێک هەڵکۆڵین ئەشکەوتێکیان دۆزیەوە کە دیوارەکانی داپۆشرابوون بە وینە لەوانە زیاتر لە

٩٠٠ وێنەی ئاژەڵ : ئەسپ، نێرەی ئاسک، گای ئەمریکی هەروەهە هەندێک جۆری دیکە کە ئێستا لەناوچوون لەوانە کەرکەدەنی تووکدار

وێنەکان سەرسامکەربوون ، پڕ وردەکاری و ڕوون بوون لەگەڵ ئەوەشدا

ڕەنگی سور ، زەرد ، ڕەش یان لە ڕێگەی ڕەنگی کانزا هاڕاوەکان دروستدەکرد ، کە فویان لێدەکرد لە ڕێگەی بؤریەکی باریکەوە

دەشێت لە ڕێگەی ئێسکێکی کوندار ، بۆ دیواری ئەشکەوتەکە

لە ئەنجامدا دەرکەوت کە ئەم کارە هونەریانە لانی کەم ١٧،٠٠٠ساڵن

دووان لەو کوڕانەی کە سەردانی ئەشکەوتەکەیان کرد ئەو ڕۆژە زۆر بە قوڵی کاریگەربوون بەو هونەرەی کە بینیان،

بۆیە لەدەرەوەی ئەشکەوتەکە چادرگەیان هەڵدەکرد و لێی دەمانەوە بۆ پاراستنی بۆ ماوەی زیاتر لە سالیک.

لە دوای جەنگی جیهانی دووەم کاربەدەستانی فەڕەنسا زیاتر شوینەکەیان پاراست و ئەشکەوتەکە بەڕووی خەڵکدا کرایەوە لە ساڵی ١٩٤٨

کاتێک (پیکاسۆ) وێنەکانی نێو ئەشکەوتەکەی بینی لە سەردانێکیدا ، هەر لەو ساڵەدا ڕایگەیاند،

“ئێمە هیچمان دانەهێناوە”

نهێنی و نادیاری زۆر هەیە لە ( لەسکەو) بۆچی؟ ،بۆنموونە هیچ جۆرە وێنەیەکی ڕەنە نییە

کە دەزانین ئەوان سەرەتاییترین سەرچاوە بوون بۆ خۆراکی مرۆڤی چەرخی پالیۆلیتی (پێش مێژوو) ، کە لەو ئەشکەوتەدا ژیاون

بۆچی ئەوەندە تیشکیان کردۆتەسەر کێشانی ئاژەڵەکان وەک لە کێشانی شێوەی مرۆڤەکان؟

بۆچی هەندیک شوێنی تایبەت و دیاریکراوی ئەشکەوتەکە پڕکراوەتەوە بە وێنە، لەوانە وێنە کێشان لە بنمیچی شوێنەکە کە پێویستی بە کەرەستەی داربەست هەیە بۆ دروستکردنی ،

لە کاتێکدا شوینەکانی دیکە کەمێك وێنەی تێدایە؟

ئایا وێنەکان بۆ بابەتی ئاینی بوون ، " لیرەدا ئاژەڵە پیرۆزەکانمانن"

یاخود تەنها کردەیی بوون - “ئەمە ڕێنمایی کردنێکە ە بۆهەندێک لەو ئاژەڵانەی کە لەوانەیە بتکوژن”؟

بێجگە لە ئاژەڵاکان ، بە نزیکەیی هەزار نیشانە و شکڵی ئابستراکت هەیە

کە ناتوانین وەریانبگێڕین، هەروەها هەندیک" نەخشی دەستی دژ یەک " کە ناسراون لەلایەن مێژوونووسەکان

ئەمانە ئەو وێنانەن کە زۆرتر سەرنجم ڕادەکیشن

کە دروستکراون ئەویش بە پەستان خستنە سەریەک دەست وە پەنجەکان بلکێن بە دیواری ئەشکەوتەکە وە دواتر فولێکردنیان بە رەنگ،

وە جێهێشتنی سەرڕووی دەوری دەستەکە بە ڕەنگکراوی.

هاوشێوەی دەستە نەخشێنراوە کان لە ئەشکەوتەکانی جیهان دۆزراوەتەوە ، لە ئەندەنوزیا بۆ ئیسپانیا تا

ئوسترالیا بۆ ئەمەریکا و تا ئەفەریقا

یادەوەری ئەم دەستانەمان دۆزیوەتەوە کە هی ١٥ یان ٣٠ تەنانەت ٤٠ هەزار ساڵ لەمەوبەرن

ئەم نەخشی دەستانە بەبیرمان دەهێننەوە کە جیاوازی ژیان چۆن بووە لە ڕابردوودا

قرتان و بڕینەوەی بەشێکی جەستە بە هۆی سەرمای بەتین باو بووە لە ئەوروپا

بۆیە زۆرجار نەخشی دەستی ناتەواو دەبینیت لەگەڵ بوونی سێ بۆ چوار پەنجە. هەروەها ژیان کورت و قورس بووە

نزیکەی چارەکی ژنان دەمردن لەکاتی منداڵبووندا ، نزیکەی ٪٥٠ ی منداڵان دەمەردن پێش پێنج ساڵی

بەڵام ئەوان بەبیرمان دەهێننەوە کە مرۆڤەکانی ڕابردوو هەر مرۆڤ بوون وەک ئێمە

دەستەکانیان جیاناکرێتەوە لە دەستەکانی ئێمە

ئەم کۆمەڵانە ڕاویان کردووە و کۆبوونەتەوە وە هیچ رێژەیەکی بەرزی کالۆریان نەبووە

هەر کەسێکی تەندروست دەبووایە لە دەستکەوتنی خۆراک و ئاو هاوبەشی بکردایە ، بە هەر جۆرێکیش بێت

هێشتا کاتیان تەرخاندەکرد بۆ دروستکردنی نیگارکێشان

بەشێوەیەک وەک بڵێی نیگارکیشان کارێکی ئارەزوومەندانە نەبووبێت بۆ مرۆڤ

ئێمە هەموو جۆرە نەخشێکی دەست دەبینین لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان،

منداڵەکان و گەورەکان ، بەڵام زۆربەی کات پەنجەکان لەیەکتری جیان

وەک نەخشی دەستی منداڵەکانم

من شیکارکەری زانستی دەروونی نیم.

بەلام شتێکی سەرنجڕاکیشە وە کەمێک نامۆیە کە زۆرێک مرۆڤی چەرخی پالیۆلیتی (پێش مێژوو) ،

کە بە هیچ شێوەیەک بەریەککەوتن و پەیوەندیان لەگەڵ یەکتر نەبووە ،

هەمان وێنەیان بە هەمان شێوە کردووە

ئەو وێنانەی کە هێشتا ئێمەش دەیانکەین

بەڵام دووبارە ، ئەو مانایەی کارە هونەریەکانی لاسکۆ بە منی دەگەیەنێت لەوانەیە زۆر جیاواز بێت لەو مانایەی کە بۆ ئەو کەسانەی دروستیەنکردووە هەیە.

هەندیک بیردۆزی ئەکادیمی دەڵێن کە نەخشی دەستەکان بەشێک بووە لە ڕێورەسمی ڕاوکردن

زۆرجاریش ئەگەرێک هەیە ئەویش ئەوەیە کە دەست تەواو گونجاو بووە کە کەوتۆتە کۆتایی مەچەک

سەرەڕای هەمووی ، بۆ من

نەخشی دەستەکانی لاکسۆ دەلێن " من لێرە بووم"، دەڵێن " تۆ تازە نیت".

چونکە هەندێکیان شوێنەواری ناتەواون کە دەورەدراون بە رەنگی سوور ، لای من وەک فیلمی ترسناکن

وەک دەستی تارماییەکان کە گەیشتوون بە هەندێک شوێنی خوێناوی

بیرم دەهێننەوە کە وەک (ئەلیس واڵکەر ) نوسیویەتی " هەموو مێژوو ئێستایە"

ئەشکەوتی لاسکۆ ماوەی چەند ساڵێک پێش ئێستا بە ڕووی خەڵکدا داخراوە

بەهۆی هەناسەی زۆری کەسانی هاوچەرخ کە بوەتە هۆی ئەوەی زیاتر کەروو و قەوزە گەشەبکەن ، کە زیانیان بە کارە هونەریەکان گەیاندووە

هەر تەنها شێوەی سەیرکردنێک بۆ شتێک دەتوانیت بیشێوێنیت، پێموابێت.

بەڵام گەشتیارەکان دەتوانن هێشتا سەردانی ئەشکەوتێک ی هاوشێوە دروستکراو بکەن ناوی (لاسکۆی ٢)ە، کە کارە هونەرییەکان

زۆر بە وردی درووستکراوەتەوە.

مرۆڤەکان کاری هونەری ئەشکەوتەکان بە شێوەیەکی دەستکرد دروستدەکەن بۆ پاراستنی کاری هونەری راستەقینەی ئەشکەوتەکان

بەڵام دەبێت ددان بەوەدا بنێم کە هەرچەندە ماندوو و ڕەشبین

نیمچە پیشەگەرێکی ڕەخنەییم لە بواری چالاکی مرۆیی،

بەڵام زۆر دڵخۆشم و گەشبینم،کە چوار هەرزەکار لەگەڵ سەگێک بەناوی ڕۆبۆت

ئەشکەوتێکیان دۆزیوەتەوە کە ١٧٠٠٠ شوین دەستی تێدایە، کە ئەشکەوتەکە ئەوەندە زۆر

جوان بوو کە دووان لە هەرزەکارەکان خۆیان تەرخانکرد بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکەن

وە ئێمەی مرۆڤ کاتێک مەترسیدار دەبین بۆ جوانی ئەو ئەشکەوتە ، بڕیاردەدەین بۆئەوەی بوەستین لە چونمان بۆی.

لاسکۆ لێرەیە ، ناتوانیت سەردانی بکەیت

دەتوانیت بچیت بۆ ئەشکەوتە ساختەکەیان کە دروستمان کردووە ، وە نەخشە دەستە هاوشێوەکان ببینیت لە نزیکەوە . بەڵام دەزانیت

کە ئەمە شتەکە خۆی نییە

بەڵام تەنها سێبەرەکەیەتی

ئەمە شوێن دەستێکە

بەڵام دەستێک نا

ئەمە بیرەوەریەکە کە ناتوانیت بیگەڕێنیتەوە

هەموو ئەوەی کە وادەکات ئەشکەوتەکە زۆر لە ڕابروو بچێت ئەشکەوتەکە پشانی دەدات.

هیوادارین چێژتان لە ڤیدیۆکە بینیبێت هەرچەندە جیاوازیش بوبێت

سەردانی پۆدکاستی(John Greens podcast,The Anthropocene Reviewed) بکەن کە بەشێوەی هەڵبەست رەخنەی ئەدەبی دەگرێت لەو جیهانەی مرۆڤ کە ئێمەی تێدا دەژین.

(جۆن) هاوڕێیەکی باشی (کورزگیزاگت) .

لە ڕاستیدا بەبی چەناڵەکەی ،(crash course),کە خۆی و براکەی (هانک) چەند ساڵێک پێش ئێستا دەستیان پێکردووە،

(کورزگیزاگت) بوونی نەدەبوو، چونکە بنەڕەتترین کاریگەریان هەبووە بۆ ئەوەی کە ئەمڕۆ دەیکەین.

وە زیاتر لە چەند ساڵێکە ، (جۆن)و(هانک) یارمەتیانداوین بەچەندین ڕیگا ،لە ئامۆژگاری بۆ ئەوەی ببین بە هاوڕێ

بۆیە سەردانی (The anthropocene reviewed) یاخود هەرکامێکی چانەڵەکانیان بکە