تنهایی | Kurzgesagt

🎁Amazon Prime 📖Kindle Unlimited 🎧Audible Plus 🎵Amazon Music Unlimited 🌿iHerb 💰Binance

ڤیدیۆ

وەرگرتن

هەست کردن بە تەنیایی سات بە سات، هەمووان هەستی پێدەکەن

کاتێک کەسێکمان نیە کە لە تەنیشتمان کاتی نانخواردن دابنیشێت

کاتێک دەچینە شارێکی تازەوە

یان لە کۆتایی هەفتە کەسێک نیە کاتی خۆی ببەخشێت بە ئێمە

بەڵام ماوەی چەند سەدەی ڕابردوو

ئەم هەستە بۆ ملیۆنان کەس بوەتە شتێکی درێژخایەن

لە بەریتانیا، سەدا ٦۰ی ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان ۱۸ بۆ ۳٤ وتویانە کە بەزۆری هەست بەتەنیایی دەکەن

لە ئەمریکا، سەدا ٤٦ لە تەواوی دانیشتوانەکەی جار جار هەست بە تەنیایی دەکەن

ئێمە لە سەردەمێک دەژین کە مرۆڤەکان زیاتر لە هەر سەردەمێکی تر بەیەکەوە پەیوەستن و لە پەیوەندیدان

بەڵام هێشتا، دەبینی ژمارەیەکی خەڵکی هەست بە گۆشەگیری دەکەن

تەنیابون و هەستکردن بە تەنیایی دوو شتی جیاوازن

لەوانەیە لە خەیاڵ و بیری خۆتاندا بن، و ڕقت لە هەر چرکەیەک بێت کە لەگەڵ هاوڕێکانتی

هەست بە تەنیایی کردن بەتەواوی هەستێکی دەروونی و ناخی و کەسییە

ئەگەر هەست بە تەنیایی دەکەن

واتە تەنیایت

بنەمایەکی باو هەیە دەڵێ ئەو کەسانە هەست بە تەنیای دەکەن کە نازانن چۆن لەگەڵ ئەوانی تردا قسە بکەن

یان نازانن چۆن ڕەفتاریان لەگەڵدا بکەن.

بەڵام توێژینەوە دانیشتوانییەکان ئەوەیان نیشان داوە کە بەهرە کۆمەڵایەتییەکان لە کاردا

هیچ گۆڕانکاریەک دروست ناکەن بۆ ڕەفتارە کۆمەڵایەتیەکان (واتە پەیوەندیان بەیەکەوە نیە)

هەموو کەسێک دەکرێ هەست بە تەنیایی بکات

پارە، ناوبانگ

توانا و هێز، جوانی

هونەری کۆمەڵایەتی، کەسایەتیەکی مەزن–

هیچ کام لەوانە ناتوانن وات لێبکەن هەست بە تەنیایی نەکەی

چونکە ئەوە بەشێکە لە بایەلۆجیا و زیندەیی جەستەت

هەست کردن بەتەنیایی چیە؟

هەست کردن بە تەنیایی فرمانێکی جەستەی یان فیسیۆلۆجیەکی جەستەییە وەکو هەست کردن بە برسێتی

هەست کردن بە برسێتی بەرەو پێداویستییە جەستەییەکان دەتانبات و واتان لێدەکا گرنگی پێبدەن؛

هەست کردن بە تەنیایی بەرەو پێداویستیە کۆمەڵایەتیەکان ڕاتان دەکێشێت

جەستەی تۆ گرنگی دەدات بە پێداویستیە کۆمەڵایەتیەکانت

چونکە پێش ملیۆنان ساڵ

بەشداری و نەقشی گرنگی لە زیندوومانەوەی ئێمەدا هەبووە

بۆ باو و باپیرانی ئێمە، هەڵبژاردنی سروشتی، بەسوودی دروستکردن و هاوکاری کۆمەڵایەتی بووە

لە پەیوەندیەکانی ئێمە و ئەوانی تردا.

مێشکی ئێمە گەشەی کرد و زیاتر و زیاتر خۆی

بۆ ناسینەوەی ڕەفتار و هەستی ئەوانی تر، و بۆ پێکهێنان و پاراستی پەیوەندییەکان ئامادە کردووە

کۆمەڵایەتی بوون بووە بە بەشێک لە بایەلۆجیای ئێمە

ئێوە لە گروپە ٥۰ بۆ ۱٥۰ کەسێکان لە دایک دەبوون

ئاساییانە تەواوی تەمەن و ژیانتان لەو گروپانەدا بەسەر دەچوو

وەرگرتنی کالۆری پێویست، مانەوە بە سەلامەتی و گەرمی

یان ئاگاداربوون لە منداڵەکان بەتەنیایی کارێکی ئەستەم بووە

مانەوە پێکەوە واتە ڕزگاربوون

مانەوە بە تەنیایی واتە مردن

کەوایە دروستکردنی پەیوەندیەکی باشە لەگەڵ ئەوانی تردا کارێکی زۆر باش و گرنگ بووە

ترسناکترین هەڕەشە، بۆ مانەوە و زیندوومانەوەی باو و باپیرانمان

ئەوە نەبووە کە لەلایەن شێرێکەوە بخورێن

بەڵکو ئەوەبووە کە ڕەفتار و نیشانە کۆمەڵایەتیەکانی ناو گروپەکەتان تێنەگەی و بە بەشێک لە گروپەکەت نەزانن

بۆ ڕزگاربوون لەمە، جەستەی ئێوە شتێکی بەرهەم هێنا بەناوی “ئازاری کۆمەڵایەتی”

ئەم جۆرە ئازارە جۆرێکی خۆگونجانی پەرەسەندنی بووە بۆ ڕەتکردنەوە و ڕازی نەبوون

جۆرێک سیستەمی ئاگاداری سەرەتایی کە واتان لێدەکات بوەستی لەو ڕەفتارەی کە بەرەو تەنیایت دەبا

ئەو کۆمەڵەی باو و باپیرانتان کە ئەزمونێکی زۆر ئازاربەخشی ڕەتکردنەوەیان چەشتووە

سوور بوون لەسەر گۆڕینی ڕەفتار و هەڵسوکەوتیان دوای ئەوەی کە (لەلایەن کۆمەڵگاکەیانەوە) ڕەتکراونەتەوە

و وایان کردووە کە لە هۆزەکەیان بمێننەوە، لەکاتێکدا ئەوانی تر کە (کەمتر بە ئازار بووە بۆیان) دەرکراون لەهۆزەکە

و دوای ئەوەش بەزۆری مردوون

لەبەر ئەوە “ڕەتکردنەوە” ئازاربەخش بووە

خراپتر بڵێین، لەبەرئەوە تەنیایی زۆر ئازاربەخشتر بووە

ئەم میکانیزمە بۆ هێشتنەوەی ئێمە لە پەیوەندیدا

کارێکی زۆر گرنگ بووە بۆ مێژووی مانەوەمان

هەتا ئەو کاتەی مرۆڤەکان دەستیان کرد بە دروستکردنی جیهانێکی نوێ بۆ خۆیان

ئەو کارەساتی تەنیاییەی کە ئێمە هەستی پێدەکەین و بینیومانە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەردەمی ڕێنیسانس

کلتوری ڕۆژئاوایی دەست کرد بە تەرکیز خستنە سەر تاکەکان (واتە تەنیا گرنگی زیاتری بە مافی تاک دەدا)

ڕۆشنبیرەکان لە سۆشیالیزمەکانی سەدەی ناوەڕاست خۆیان دوور خستەوە

لەکاتێکدا پرۆستاتە تازەکان زیاتر گرنگیان بە بەرپرسیارێتی تاکەکان دەدا

ئەم شێوەیە لە ماوەی شۆرشی پیشەسازی خێراتر بوو

خەڵکی گوندیان جێهێشت و چوونە کۆمپانیا و کارگەکانەوە

ئەو کۆمەڵگایەی کە بۆ سەدان ساڵ بوونی هەبوو بەرە بەرە داڕوخا و شیبوەوە

لە کاتێکدا شارەکان گەشەیان دەکرد و گەورە دەبوون

شێوازی خێرا مۆدێرن بوونی جیهان

گەشەکردن و گەورەبوونی شارەکانی خێراتر و خێراتر کرد

ئەمرۆ، ئێمە بۆ شوێنی دوور دەچین بۆ دۆزیەوە و دەست کەوتنی کارێکی نوێ

بۆ خۆشەویستی، بۆ خوێندن

کۆمەڵگا کومەڵایەتیەکەمان بەجێدێڵین

مرۆڤی کەمتر بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەبینین

وە کاتێکی کەمتریش دەیان بینین بە بەراورد بە ڕابردوو

لە ئەمریکا، تێکڕای هاوڕێ نزیک و ڕاستەقینەکان دابەزیوە لە

سێ کەس لە “۱۹۸٥” بۆ دوو کەس لە ۲۰۱۱

زۆرینەی خەڵکی بەڕێکەوت، هەست بە تەنیایی دەکەن

پێدەگەت و گەورە دەبیت و بە کارەوە سەرقاڵ دەبیت

بە زانکۆوە

بە پەیوەندی خۆشەویستیەوە

بە منداڵەوە

بە “نێتفلیکس"ەوە (سەیرکردنی فیلم و دراما)

کات بە گوێرەی پێویست نییە

ئاسانترین و سادەترین شت، بۆ ئەوەی قوربانی بکەی کاتی خۆتە لەگەڵ هاوڕێکانت

تا ئەوەی ڕۆژێک بە ئاگا دێیت و دەبینی کە هەست بە تەنیایی دەکەی

بەتوندی دڵت پەیوەندی نزیکی دەوێت (هاوڕێ بێت، خۆشەویستی بێت…)

بەڵام گران و قورسە دۆزینەوەی پەیوەندییە نزیک و ڕاستەقینەکان لە تەمەنی گەورەبووندا

لێرەوە هەست کردنت بە تەنیا، دەبێتە “نەخۆشیەکی” درێژخایەن

ئەگەرچی مرۆڤەکان دەربارەی هەندێ شتی وەکو ئایفۆن و کەشتی ئاسمانی، هەست بە باشی و خۆشی دەکەن

جەستە و مێکشمان لە بنەڕەت و بناغەوە هەر هەمان “جەستە و مێشکی” ٥۰٫۰۰۰ هەزار ساڵ پێش ئێستایە

بایەلۆجی جەستەمان هێشتا ڕێکخراوە بۆ پێکەوە بوون

توێژینەوە باڵاکان نیشانیان داوە کە فشار و ئازار “سترێس” لە هەست کردن به تەنیاییەکی درێژخایەنەوە پەیدا دەبێت

کە یەکێکە لە نا تەندروسترین شتەکان کە ئێمەی مرۆڤ دەتوانین هەستی پێبکەین

پیربوونت خێراتر دەکات، خانە شێرپەنجەییەکان کوشندەتر دەکات

پێشکەوتن و گەشەی نەخۆشی ئەلزەهایمەر “لەبیرچوونەوە” خێراتر دەکات

سیستەمی بەرگریت لاوازتر و بێ هێزتر دەکات

هەست کردن بە تەنیایی دوو هێندەی قەڵەوی خراپتر و کوشندەترە..!

وە بەنزیکەی هێندەی خراپی کێشانی یەک پاکەت جگەرەیە لە ڕۆژێکدا

مەترسیداترین شت دەربارەی ئەوەیە کاتێک بووە

درێژخایەن، دوای دەبێتە هۆی لە خۆڕازی بوون و خودپەسەندی

ئازارە فیزیکی و کۆمەڵایەتیەکان وەکو میکانیزمێکی گرنگ

لە مێشکتدا بەکاردێن

و وەکو هەڕەشەیەکیان لێدێت

لەبەرئەوە کاتێک هەست بە ئازارێکی کۆمەڵایەتی دەکەین…

یەکسەر بەخێرایی وەکو ڕەفتارێکی پاراستن کاردانەوەمان بۆی دەبێت

کاتێک هەست بە ئازار دەکەی

کاتێک هەست کردن بە تەنیایی دەبێتە شتێکی درێژخایەن

مێشکت دەچێتە حاڵەتێکی ئاگابوون لە خۆی

هەموو کەسێک بە دوژمن و هەموو شتێک مەترسیدار سەیردەکات و لێکدەداتەوە

بەڵام هێشتا کۆتایی نیە

هەندێ توێژینەوە دەریانخستووە کاتێک تەنیایی مێشکت زۆر زیاتر

هەستیار و وردتر و ئاگادارتر دەبێت بۆ نیشانە و ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکان

لە هەمان کاتدا لەجیاتی لێکدانەوەی ڕاست و دروست “بۆ ڕەفتارە کۆمەڵایەتیەکان”

دەست دەکات بە لێکدانەوەی نادروست و هەڵە

ئاگاداری و وریای ئێوە بەرامبەر خەڵکانی تر وردتر و توندتر دەکات بەڵام کەمتر لێیان تێدەگات

ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسی ناسینەوەی ڕووخسارەکانە

بارودۆخی دژوار دەبێت

وای لێدێ ڕووخسارە جیاوازەکان وەکو نەیار و دوژمن دەبینێت

و متمانەی بە هەمووان نامێنێت

هەست کردن بە تەنیایی وادەکات خراپترین بیر بکەیتەوە دەربارەی ڕەفتار و ویست و نیازی ئەوانی تر

بەهۆی ئەم شێواز بینینەی جیهان “بینینی هەموان بە دوژمن و نەیار”

تۆ زیاتر خۆپەسەند دەبێت بۆ پاراستنی خۆت

کە واتان لێدەکات ساردتر و نا هاوڕێیانەتر و

نا کۆمەڵایەتی تر لەوەی هەبووی دەرکەویت

چۆن ڕووبەڕووی ببینەوە ؟

ئەگەر بونی تەنیایی لە ژیانی ئێوەدا زۆر زاڵ و دیارە

یەکەم شت کە بتوانی بیکەی ئەوەیە کە هەوڵبدەی ئەو سووڕە بەهەڵە

ناسینەوەی ئەوانی تر کە گیرت خواردووە تێیدا بناسیتەوە و دیاری بکەیت

ئاساییانە بەم شێوەیە:

هەستی سەرەتای لە تەنیایی دەبێتە هەست کردن بە

غەمباری و پەشۆکان و توندی

کە تەرکیزتان بەرەو بیرکردنەوە نەرێنییەکان دەربارەی

ڕەفتاری کەسانی چواردەورت دەبا

ئەمەش بیرکردنەوەت دەربارەی خۆت و ئەوانی تر خراپتر و نەرێنیتر دەکات

کە دواتر دەگۆڕێت بۆ ڕەفتارەکانت و کاردەکاتە سەریان

دەست دەکەی بە دوورکەوتنەوە لە کومەڵگا و خەڵکی

کە بەرەو هەست کردن بە تەنیایی زیاتر دەتانبات

ئەم سوڕە زۆر توند و خراپتر دەبێت

قورستر و گرانتر دەبێت بۆ ڕزگاربوون لێی لە هەرکاتێکدا

هەست کردن بە تەنیایی واتات لێدەکات لە موحازەرە لە کورسیەکی دوورت لەوانی تر دابنیشیت و

وەڵامی تەلەفونی هاوڕێکانت نەدەیتەوە

ڕەتکردنەوە و نەچوون بۆ بانگهێشتەکان تا ئەوکاتەی ئیتر بانگهێشت ناکەن

هەر یەکێک لە ئێمە چیرۆکێکی تایبەتی هەیە

ئەگەر چیرۆکی ئێوە ئەوە بێت کە

لە خەڵکی دوور بکەونەوە و ئەوانی تریش لەسەر ئەو بنەمایە بڕۆن

ئەوکات جیهانی دەرەوە دەبێتە ئەو شتەی کە تۆ هەستی پێدەکەی و دەتەوێت

ئەم حاڵەتەش شتێکی هێواشە کە لە ماوەی چەندین ساڵدا ڕوودەدات

و دواتر بە خەمۆکی کۆتایی پێدێت

ئەم بارودۆخی دەروونیە دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە دروستکردنی پەیوەندی تەنانەت ئەگەر حەزی زۆریشتان بۆ دروستکردنی پەیوەندی هەبێ

یەکەمین شت بۆ ڕزگاربوون لەم هەستە بیکەی ئەوەیە کە ڕازی بیت بەوەی

هەست کردن بە تەنیایی بەتەواوی هەستێکی ئاساییە

و شتێک نیە شەرمی لێبکرێت

هەموومان سات بە سات هەست بە تەنیای دەکەین لە ژیانیان

ئەزمونێکی جیهانی مرۆڤییە…!

ئێوە ناتوانن هەستێک پشتگوێ بخەن یان بیسڕنەوە تا ئەوەی

موعجیزەیەک ڕووبدات و خۆی نەمێنێت، دەبێت پەسەندی بکەیت کە

ئەم هەستەت هەیە و لە زیانی هۆکارەکەی ڕزگارت ببێت

ئەتوانن خۆتان بخەمڵێن کە بەرامبەر چ شتانێک تەرکیز دەکەن

و پشکنین بکەی بۆ دیاریکردنی ئەوەی بەشێوەیەکی دیاریکراو

لەسەر چ شتێکی نەرێنی دیقەت و تەرکیزت هەیە

ئەو ڕەفتارەی بەرامبەر هاوکارەکەم هەمبوو بەڕاستی خراپ..

یان تێکەڵە یان باش بوو؟ کامیان بووە؟

ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی پەیوەندی و ڕەفتارێک چیە؟

ئەوانی تر بەتەواوی چیان وت؟

ئایا شتێکی خراپیان وت یان تۆ واتایەکی زیادکراوت

بۆ قسەکانیان زیاد کردووە؟

لەوانەیە ڕەفتاری فڵان کەس بەرامبەر بە تۆ بەڕاستی خراپ نەبووبێ

تەنیا کاتی کەمی هەبووبێ یان مەجالی نەبوبێ

دواتر بیرکردنەوی ئێوە دەربارەی جیهان

ئایا ئێوە بەرامبەر نیاز و ویستی ئەوانیتر، خراپترین بیر دەکەیتەوە ؟؟

ئایا دەچنە ناو بابەتێکی کۆمەڵایەتیەوە، لەکاتێکدا پێشتر

بە خۆتان وتبێت کە چۆن بەڕێوە دەچێت و چی دەبێت!؟

ئایا وا بیردەکەنەوە کە ئەوانەی دەوروبەرت تۆیان ناوێت و پێویستیان پێت نیە؟

ئایا هەوڵدەدەن لە ئازار پێگەیشتن خۆتان لادەن و زیانی هەستەکان و بیرکردنەوەکانتان قبوڵ نەکەن؟؟

وە ئەگەر بەمشێوەیە، دەتوانن بە ئەوانی تر

مۆڵەت بدەن کە لەوانەیە هەڵە بکەن؟

دەتوانی جارێک وابیربکەنەوە کە ئەوان لە دژی تۆ نین و دوژمنت نین؟؟

دەتوانن ئەو مەترسیە قبوڵ بکەن، و جارێکی تر قسەی دڵتان بکەن و خۆتان بخەنە بارودۆخێکی مەترسیدارەوە؟

وە لە کۆتایشدا ڕەفتاری ئێوە.

ئایا خۆتان لادەدەن لەو هەلانەی کە بەرەو خەڵکانی ترتان دەبەن؟

ئایا بەدوای بەهانەیەک دەگەڕێن بۆ ڕەتکردنەوەی بانگهێشت نامەکان و دەعوەتیەکان؟

یان بۆ پارێزگاری لە خۆتان، هەبووە کە خەڵکانی چواردەورت لە خۆت دوور خستبێتەوە؟

ئایا بەشێوەیەک نواندن و ڕەفتار دەکەی وەک ئەوەی هێرش کرابێتە سەرت؟

ئایا بەڕاستی بەدوای پەیوەندیەکی تازەدا دەگەڕێن؟

یان خۆتان بەرامبەر بارودۆخەکەتان ڕاهێناوە و “خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن” ؟

بەدڵنیاییەوە هەر کەسێک لە هەر بارودۆخێکدا ناوازە و جیاوازە

دەروون پشکنین (قسەکردن لەگەڵ ناخ و دەروون)

لەوایە بەتەنیا کافی نەبێت

خۆلادان لە بەرپرسیارێتی و بەهانە هێناوە

ئەگەر هەست دەکەی توانات نیە بەتەنیا هەرخۆت چارەسەری بارودۆخەکەت بکەیت

تکایە هەنگاو بنێن و بەرەو پێشەوه بچن و یارمەتی لە پسپۆڕێک وەربگرن

نیشانەی لاوازی نیە بەڵکو نیشانەی ئازاییە

هەرچۆنێک سەیری تەنیایی بکەین چ بەشێوەی کێشەیەکی تاک،

کە پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە بۆ گەیشتن بە

خۆشی وشادی، یان چ بەشێوەی کێشەیەکی تەندروستی گشتی سەیری بکەین

بابەتێکە کە پێویستی بە ئاگاداری و هۆشیاری زیاترەوە هەیە

مرۆڤەکان جیهانێکیان دروست کرد کە شتێکی کەمتر لە سەرنجڕاکێشی نیە

بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا، هیچ کام لەم شتە بریق و درەوشاوانە توانای

ڕازی کردن و تێرکردنی بنەما و

پێویستییە بایەلۆجییەکانی ئێمە بۆ پەیوەندی نیە

زۆرینەی گیانداران ئەوشتەی پێویستیانە لە ژینگەی فیزیای دەوروبەریانەوە بەدەست دێنن

ئێمە ئەوشتەی پێویستمانە لە خەڵکانی ترەوە وەردەگرین

وە پێویستە لەسەر ئێمە جیهانی دەستکردی مرۆڤی خۆمان

لەسەر ئەم بناغەیە

دروست بکەین

بێن پێکەوە کارێک بکەین: هەر ئەمرۆ لەگەڵ کەسێکدا قسە بکەن

کێشە نیە ئەگەر کەمێک هەست بە تەنیایی دەکەین،

یان دەمانەوێت ڕۆژی کەسێکی تر باشتر بکەین

بۆ نمونە بۆ هاوڕێیەکتان کە دەمێکە قسەتان نەکردووە نامە بنێرن

بە ئەندامی خێزانێکتان کە نامۆ بووە و دوورکەوتوەتەوە تەلەفون بکەن

هاوپیشەیەکتان دەعوەتی قاوە خواردنەوە بکەن

یان بڕۆن بۆ شوێنێک کە پێشتر دەترسان لێی

یان تەمەڵیتان دەکرد لە ڕۆیشتن بۆی، وەکو پێشبڕکێیەکی d&d (جۆرێکی یاری کۆمەڵییە)

یان ڕۆیشتن بۆ یانەیەکی وەرزشی

هەموو کەسێک جیاوازە بۆیە دەزانی حەزت لە چ شتێکە و چ شتێک باشە بۆت

لەوانەیە هیچ تێیدا نەگۆڕێت، بەڵام کێشە نیە

ئەم کارە بەبێ ئەوەی چاوەڕێی شتێک بکەی لە ئەوانی تر ئەنجام بدە

ئامانج ئەوەیە کە کەمێک خۆتان بخەنە ناو بارودۆخەوە

ڕاهێنانی بکەن بە ماسولکەی پەیوەندیەکانتان و بەپێی کەت بەهێزتر و بەتواناتر دەبێت

یان یارمەتی ئەوانی تر بدەن لە ڕاهێنان کردن

حەز دەکەین دوو لەو کتێبانە پێشنیار بکەین بۆتان کە خوێندومانەتەوە

لەوکاتەی دەمانویست ئەم ڤیدیۆ دروست بکەین

“یارمەتیە سەرەتاییەکانی سۆزی و هەستییەکان”، لەنوسینی گای وینچ،

کتابێک کە تێیدا

لەگەڵ بابەتەکانی تردا

شێوازی ڕوبەڕووبونەوە بۆ هەستی تەنیایی، بەشێوەیەک باس دەکات کە ئێمە باش و یارمەتیدەر بینیمان و بەسوودە

و

کتێبی “تەنیایی: سروشتی مرۆڤ و پێداویستی بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان”

لە نوسینی جۆن کاچیپۆ و ویلیام پاتریک

کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و زانستی

باسی هەستی تەنیایی کردووە لە ئاستی زیندەیی

و چۆنیەتی بڵاوبونەوەی لە کۆمەڵگا

و ئەوەی زانست چی دەڵێت دەربارەی چۆنیەتی ڕزگاربوون لێی

لینکی هەردوو کتێبەکە لە خوارەوەی ڤیدیۆکەدایە